میتودناسی
سەرەتـایەک لەسەر مـیـتۆدەکـانی لێکۆڵینەوە له زانسته کۆمەڵایەتییەکاندا
کتێبی «میتۆدناسی» هەنگاوێکی سەرەتایی و گرینگە بە مەبەستی ناساندن و شیکردنەوەی بنەما فەلسەفییەکانی میتۆدە چەندایەتی و چۆنایەتییەکان لە زانستە کۆمەڵایتییەکاندا کە بە زمانی کوردی پێشکەش دەکرێت. لەم کتێبەدا، پاشخانە سەرکییەکانی میتۆد لە زانستە کۆمەڵایتییەکاندا لەسەر بنەمای سێ پرسی بوونناسی، مەعریفەناسی و میتۆدناسی لێکدراونەتەوە و بە شێوەیەکی بەراوردکارانە خستراونەتە ڕوو. نووسەری ئەو کتێبە هەوڵێکی بەرچاوی داوە بۆ بەکارهێنانی زمانی کوردی لە پانتای زانست و توێژینەوەی زانستی و لە داتاشینی چەمک و زاراوە هاوسەنگەکان لە زانستە کۆمەڵایتییەکاندا. کتێبی «میتۆدناسی» بەشدارییەکی تیۆریکی و کردەکی و زمانناسانەیە لە ئاست و چوارچێوەی کەلتوور و کۆمەڵگای کوردی. خۆیندنەوەی ئەم کتێبە بە هەموو ئەو کەسانەی کە جگە لە خولیای توێژینەوەی زانستی، دیانهەوێت لەگەڵ زمان و زاراوە زانستییەکان بە زمانی کوردی ئاشنا بن، پێشنیار دەکرێت.
۲,۸۰۰,۰۰۰ ریال
2 عدد در انبار
ویژگیهای کتاب
| چاپ اول | 1397  | 
		
|---|---|
| چاپ چهارم | 1404  | 
		
| نوع جلد | شومیز  | 
		
| قطع | رقعی  | 
		
| تعداد صفحات | 228  | 
		
| شابک | 978-622-99337-7-0  | 
		
| زبان | کوردی  | 
		
							
							
						
													






رامان سۆفی سوڵتانی –
خۆ له قهرهدانی مهقوولهیهکی ئاوا ماندوویی زۆری دهوێ چونکه هێشتا زمانهکهمان بۆ نووسینهوهیهکی لهو چهشنه ڕانههاتووه. دهستخۆشی و هیوای بهردهوامیتان
ئاکو –
کارێکی زۆر مەزنە، کتێبخانەی کوردی زۆر پێویستی بەم شاکارانەیە. دەستخۆشی بۆ نووسەر و بەهیوای بەردەوامی و کردنەوەی کۆرس بۆ ئەو بابەتانە.